English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی دارایی پرسه‌نامه‌یه‌كی راگه‌یاند
2018-06-21 [09:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو بایز تاڵەبانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ده‌ڵێت، کاک شێخ بایز سەرەڕای ئەوەی وەزیری پێشووی دارایی و ئابوری بوو، کەسایەتیەکی خۆشەویست و رێزدار و نیشتیمانپەروەر و حکومەتدار بوو، بەڕۆحی کوردانەو نیشتیمانیانە کاری دەکرد، وتیشی، بەڕاستی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک شێخ بایز ھەموانی غەمبارو دڵتەنگ کرد.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

 

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک شێخ بایز تاڵەبانی

               

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوەی نیشتیمان پەروەر رادەگەیەنین، کاک شێخ بایز سەرەڕای ئەوەی وەزیری پێشووی دارایی و ئابوری بوو، کەسایەتیەکی خۆشەویست و رێزدار و نیشتیمانپەروەر و حکومەتدار بوو، بەڕۆحی کوردانەو نیشتیمانیانە کاری دەکرد بۆ خزمەتی خەڵک و حکومەت و وڵاتەکەی و لە لای ھەموان خۆشەویست بوو.

 

بەڕاستی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک شێخ بایز ھەموانی غەمبارو دڵتەنگ کرد، خوا سەبوری ھەمومان بدات و رۆحی کاک شێخ شاد بێت و جێگای بەھەشت بێت.

 

اناللە وانا الیە راجعون

 

 

 

                                                                                                                                                            براتان

                                                                                                                                                         رێبا حەملان

                                                                                                                                      وەزیری دارایی و ئابوری





ئەم هەواڵە 3028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad