English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێکهام پێشبینی ده‌كات ئەم هەڵبژاردانه‌ بگەنە یاری کۆتایی مۆندیال
2018-06-21 [09:18 AM]

ZNA - ھەولێر


داڤید بێکھامی یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەو دوو ھەڵبژاردەیەی دەستنیشانکرد کە بەبڕوای ئەو دەگەنە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا و ھەڵبژاردەی براوەی مۆندیالەکەشی دەستنیشانکرد.

بێکھام کە پێشتر لە مانچێستەر یونایتد، ریال مەدیرد و گالاکسی ئەمریکی یاریکردووە و لە مۆندیالیشدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشداربووە، قسەی بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی کردووە لەبارەی مۆندیالی ئەمساڵەوە و دەڵێ یارییەکان ئاستیان بەرزە.

لەبارەی ئەو دوو ھەڵبژاردەیەی کە بەبڕوای ئەستێرە ئینگلیزییەکە توانای گەیشتن بە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەیان ھەیە، بێکھام دەڵێ پێشبینی دەکەم ھەردوو ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی بن.

لەبارەی پاڵەوانی مۆندیالەوە، بێکھام دەڵێ بێگومان مەیل و خۆشەویستیم بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ھەیە و حەزدەکەم ئەو نازناوەکە بباتەوە.

ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە مێژووی خۆیدا یەکجار و لە ساڵی ١٩٦٦دا نازناوی مۆندیالی بردووەتەوە.


رووداو





ئەم هەواڵە 11182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad