English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ بایز تاڵەبانی
2018-06-21 [10:46 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكەدا بەبۆنەی كۆچی دوایيی خوالێخۆشبوو باییز تاڵەبانی، وەزیری پێشووی ئابووری و دارایيی حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه‌، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی دەكات و دەڵێ: یادی كۆچكردوو و سەرڕاستی و قسەخۆشەكانی هەمیشە لەیادی ئەواندا دەمێننەوە.

ئەمەش دەقی پرسەنامەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:

 

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی،

 

بەداخەوە ئەمڕۆ كەسایەتی و وەزیری پێشووی ئابووری و دارایيی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی، كۆچی دوایی كرد. بەوبۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشيی خۆم و هاوكارانم لە ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەم و لە خوای مەزن داواكارین جێگەی بەهەشت بێت.

لە كاتی پێكەوە كاركردنماندا، شێخ باییز نموونەی كەسێكی شارەزا و سەرڕاست بوو لە كاركردندا، هەروەها قسەخۆشەكانی هەمیشە گەرماییەكی زیاتری دەدایە كاركردنێكی گونجاو و پڕ لە لێكگەیشتن لەگەڵ شێخ باییزدا، لە هەمانكاتدا ژیانی ڕابردوووشی پڕبوو لە تێكۆشان و دڵسۆزی بۆ شۆڕش و گەلی كوردستان.

سەرڕاستی و قسەشیرینيی شێخ باییز تاڵەبانی وەك یادگارەكانی كەسێكی دڵسۆز لە یادی ئێمەدا هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

21/6/2018





ئەم هەواڵە 4720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad