English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن مەشقە بەرگرییەکانی ده‌وه‌ستێنێت
2018-06-21 [11:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی کۆبوونەوە لوتکە مێژووییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ئاستی گرژییەکانی کەمکردەوە، تۆکیۆ بڕیاریداوە ئەو مەشقانە ڕابگرێت کە ئامانجی ئه‌و مه‌شقانه‌ بەرپەرچدانەوەی هێرشی موشەکی بوو لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

بەرپرسێکی ئۆفیسی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن وتی ڕۆژی هەینی ئۆفیسەکە ڕاگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە مانۆڕە سەربازییەکان.

پێشتر ژاپۆن پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون کرد و وەکو یەکەم هەنگاو ناودێری کرد بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی پیۆنگیانگ، بەڵام لەو کاتەدا وتیشی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور زۆر گرنگ بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.

 





ئەم هەواڵە 3661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad