English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترەمپ سەردانی رووسیا دەکات
2018-06-21 [11:33 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفەکس لە زمان سەرچاوە ئاگادارییەکانییەوە لە واشنتۆن بڵاوی کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت "جۆن بۆڵتن" راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئەمریکا هەفتەی داهاتوو بچێتە مۆسکۆ.

ئەم ئاژانسەی هەواڵی رووسیا رایگەیاند, ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی چاوپێکەوتنی داهاتووی نێوان سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا و رووسیا ئەنجام دەدرێت.

سەردانەکەی جۆن بوڵتن لە کاتێکدایە کە بە پێی هەواڵێکی رۆیتەرز، رووسیا رۆژی سێشەممە رایگەیانبدە کە تا بەر لە کۆبوونەوەی رێکخراوی ناتۆ لە مانگی داهاتوودا هیچ باسێک سەبارەت بە دیداری پۆتین و ترامپ لە ئارادا نییە.

بڕیارە ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ناتۆدا کە نزیکەی بیست رۆژی دیکە بەڕێوەدەچێت، بەشداری بکات.





ئەم هەواڵە 1702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad