English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان لە سەرنەکەوتنی پارتەکەی لە هەڵبژرانی تورکیا ترسی هەیە
2018-06-21 [11:46 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەردۆغان: ئەگەر پارتی داد و گەشە پێدان لە هەڵبژاردن سەرنەکەێت، لە گەڵ لایەنەکانی دیکە هەواڵبەندی پێک دەهێنین.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت ئەگەر پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت، هەوڵ دەدات لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەت هەواڵبەندی پێک بهێنێت.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، لە سەر بنەمای راپرسییەکان پارتی داد و گەشە پێدان بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان رەنگە زۆرینەی ٦٠٠ کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا لە دەست بدات.

سەرۆککۆماری تورکیا لە گفتوگۆیەکی رادیوییدا کە شەوی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، گوتی: ئەگەر کەمتر لە ٣٠٠ کوردی پەرلەمان بەدەست بهێنین، هەوڵد دەدەین لە گەڵ لایەنەکانی دیکە رێکبکەوین.

ئەردۆغان لە هەمان کاتدا گوتی، ئەگەری لەدست دانی کورسییەکانمان زۆر زۆر کەمە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

 





ئەم هەواڵە 3769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad