English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزی ئاسمانی فەرەنسا بڕیارێک له بەرژەوەندیی قوتابیان دەردەکات
2018-06-21 [12:43 PM]

ZNA- هەولێر


 

سوپای فەرەنسا رایگەیاند، دەنگی فڕۆکه جەنگییەکانی "رافال" لەم وڵاته، له کاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکانی ئامادەیی، تا کەمترین ئاست نزم دەکرێت.

 

بەرپرسانی بنکەی ئاسمانیی "مۆندۆ مارسۆن" له رۆژئاوای فەرەنسا که فڕۆکه جەنگییەکانی رافال لەوێوه دەفڕن، گوتوویانه، ژمارەی فڕین و ماوەی فڕینی فڕۆکەکان له کاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکان کەم دەکرێتەوه، تاکو کێشه بۆ قوتابیان دروست نەکات و ئارامیان بپارێزرێت.

 

هێزی ئاسمانیی فەرەنسا فەرمانی به بنکەکانی رافال کردووه، فڕینی فڕۆکەکان بەسەر ئەو ئاوەدانییانەی قوتابخانەی لێیه و ئەزموونەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت، رابگرن. به فڕۆکەوانانی ئەم فڕۆکەیەش گوتراوه، مەودای نیشتنەوه زیاد بکەن بۆ ئەوەی دەنگی فڕۆکەکان بگاته کەمترین ئاستی خۆی.

 

Euronews





ئەم هەواڵە 4795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad