English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوسەری نەتانیاهو به گەندەڵی تۆمەتبار کرا
2018-06-21 [01:13 AM]

ZNA- هەولێر


 

"سارا نەتانیاهو" هاوسەری "بنیامین نەتانیاهو" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، به خراپ بەکارهێنانی دارایی حکومەت بۆ داواکردنی خواردن له دەرەوه تۆمەتبار کرا.

 

وەزارەتی دادی ئیسرائیل، له دادنامەی خۆیدا، هاوسەری نەتانیاهو و کارمەندێکی حکومەتی تۆمەتبار کردووه که به بازدان بەسەر یاسادا، له ماوەی سێ ساڵی رابردوو، بایی ١٠٠هەزار دۆلار خواردنیان له دەرەوه داوا کردووه.

 

بەپێی یاسای ئیسرائیل، شوێنی حەوانەوەی سەرۆک وەزیران و بنەماڵەکەی، چێشت‌لێنەری تایبەتی هەیه و داوا کردنی خواردن له دەرەوه(به هۆی ئەمنی و لەبەرچاوگرتنی پرۆتۆکۆل)، قەدەغەیه.

 

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دادی ئیسرائیل، سارا نەتانیاهو به "شکاندنی متمانه" و "گەندەڵیی جدی" تۆمەتباره. بنیامین نەتانیاهو که خۆشی به چەند گەندەڵییەک تۆمەتبار کراوه، تۆمەتەکان دژی هاوسەری رەت کردۆتەوه و گوتوویەتی، "وەهمی و بێ‌بنەمان".

 

سارا نەتانیاهو پێشتریش لەسەر رەفتاری هاوشێوه، کەوتۆته سەر زاران. یەکێک لەمانه، دامەزراندنی پەرستارێکی تایبەت بۆ باوکی لەسەر حیسابی حکومەت، یان دامەزراندنی هاوحزبییەکی نەتانیاهو وەک کارەباچی له ماڵ و ڤێلەی خۆی به موچەی زۆر.

 

Euronews





ئەم هەواڵە 4912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad