English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شنگال... وڵاتان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ بۆ وه‌ده‌رنانی حه‌شدی شه‌عبی دا‌ده‌نێن
2018-06-21 [03:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای شنگال ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر داواكاری ئێزیدیه‌كان وڵاتان له‌شنگال سەرقاڵی دانانی بنكەیەكی سەربازیی گەورەن، ئامانجیان هێزەكانی حەشدی شەعبی له‌ناوچه‌كه‌ وه‌ده‌ر بنێن.

قاسم شەشۆ، رایگه‌یاند، بە پێی زانیارییەكانی ئێمە، چەندین ڕاوێژكاری سەربازی لە شارۆچكەی شنگال و لە باكوور و باشوورەوە هاتوچۆ دەكەن و لە شنگال سەرقاڵی دانانی بنكەیەكی سەربازیی گەورەن.

وتیشی، زۆربەی وڵاتانی جیهان لە ڕووی سەربازییەوە لەو بنكە سەربازییە به‌شدار دەبن، ئامانجیان هێزەكانی حەشدی شەعبی له‌ناوچه‌كه‌ وه‌ده‌ر بنێن، چونكە پێشتر ئێزدییەكان ئەم داواكارییەیان لە چەندین وڵاتی دنیا كردبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێزدییەكان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدان پێشمەرگە لە ناوچەكەدا هەبن، چونكە ئەمە خواستێكی ئێزدییه‌كانی شه‌نگاله‌، بەڵام بە دڵنییایەوە هەر هێزێك پارێزگاری لەم شارۆچكه‌یه‌ بكات، بەبێ بوونی پێشمەرگە، گەرەنتیی پاراستنی ئێزدییانی پێ ناكرێت.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 5515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad