English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک : گرینگی فۆلیک ئەسید بۆ منداڵ
2018-06-21 [03:13 AM]

هەولێر _ ZNA


 

د. ئـاکـــۆ کـــریــم جــــلال زەنــگــەنــــە پزیشـکی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی منداڵان : بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، کەمی فۆلیک ئەسید (ڤیتامین B٩) لە ئافرەتی دووگیان ئەگەری زۆری ھەیە ببێتە ھۆی دروست نەبوونی یان خراپ دروست بوونی بربرەکانی پشت (neural tube defect)ئەمەش دەبێتە ھۆی دروست بوونی کیس لە پشتی منداڵەکە وە ھەندێ جار گەورەبوونی سەری منداڵەکە کە ئەمەش دەبێت نەشتەگەری بۆ بکرێ بۆ لابردنی کیسی دروست بوو وە ھەندێ جار دانانی سۆندە (shunt) لە ناو سەری منداڵەکە بۆ ئەوەی ئاوی ناو مێشکی منداڵەکە کۆنەبێتەوە.


خۆپاراستن لەم کێشەیە بە وەرگرتنی حەپی فۆلیک ئەسید دەبێت باشترە ٣ مانگ پێش ئەوەی ئافرەتەکە دووگیان بێت وەری بگرێ رۆژانە یەک حەب تا ٣ مانگی یەکەمی سک دوواتر فۆلیک ئەسید لەگەڵ ڤیتامیناتەکانی تردا لە شێوەی حەپی مەڵتی ڤایتامین دەبێت وەری بگرێ تا کۆتای ماوەی دووگیانی.

بڕ و ماوەی بەکارھێنانی ئەم حەپە دەبێت بە رێنمای پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون بکار بێت.

وە ھەروەھا دکتۆر ئاکۆ ئاماژەی بەوەشدا : لەگەڵ وەرگرتنی حەپی فۆلێک ئەسید دەبێت ئافرەتەکە لەو خواردنانە زۆر بخوات کە فۆلیک ئەسیدی زۆر تێدایە وەک سەوزە، ئەڤوگادۆ، بامێ ، سترۆبێلی ،برۆکلی ،قەرنابیت ، سپیناخ ، ھێلکە ، گوێز ، گولەبەرۆژە.





ئەم هەواڵە 8245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad