English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیانداوێک لە وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
2018-06-21 [03:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ۱۲ی٥ی۲٠۱۸ی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەڵوێست و رای جیا جیا بڵاوکرانەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، رامانگەیاند، بۆ رەواندنەوەی گومان و نیگەرانیەکان، پێویستە رێگا و رێککارە یاسایی و دەستووریەکان بگیرێنەبەر، لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرەتا بە بڕیار و دواتریش بە یاسای، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانی سپارد بە ئەنجوومەنی دادوەری، تائێرە بۆ دەرخستنی راستیەکان و رەواندنەوەی گومانەکان و پاراستنی سەقامگیری، بەشێوەیەکی گشتی، بەمافی هەموو لایەکمان زانی.

 بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ژێر گوشاری چەند لایەنێک، به‌مه‌به‌ستی لێدانی ناوبانگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌سته‌وه‌ به‌ زیادكردنی خاڵێك له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا كه‌ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌كانی كوردستان، به‌بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌، ئیلغا بكرێن.

 هه‌رزوو ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م ره‌فتاره‌مان به‌ نایاسایی و ناده‌ستووری زانی و به‌ ئاماژه‌یه‌كیشمان زانی بۆ رقێكی زۆر له‌ قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدان و خۆڕاگری ئه‌و هێزانه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا.

له‌ روانگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ گه‌ل و وه‌فامان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی سیاسی خۆمان راگه‌یاند و له‌ رێگای یاسا و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووریشدا سكاڵامان تۆماركرد، كه‌ چۆن ده‌كرێت به‌بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ته‌نیا له‌به‌ر ویستی چه‌ند لایه‌نێك، ئه‌و غه‌دره‌ له‌و هێزه‌ دڵسۆزانه‌ی كوردستان بكرێت.

لە ده‌رئەنجامی سكاڵاو بەدواداچونمان، نەتوانرا رەوایەتی بەو بڕیارە حقدئامێزەبدرێت و، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دادگای فیدراڵی، به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌كانمان بڕیار ده‌رچوو، كه‌ سكاڵا و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بوو به‌ته‌نیا.

 

 

مەحمود محەمەد

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

21/6/2018راگەیان





ئەم هەواڵە 12148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad