English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەلانیا ترەمپ سەردانی منداڵانی کۆچبەری کرد
2018-06-21 [07:19 AM]

ZNA- هەولێر


مەلانیا ترەمپ سەردانی ئەو منداڵە کۆچبەرانەی کرد کە لە دایک و باوکیان جیا کراونەتەوە.

مەلانیا ترەمپ خانمی یەکەمی ئەمریکا رۆژی پێجشەممە سەردانی ئەو منداڵە کۆچبەرانەکهی کرد کە بە هۆی سیاسەتی حکومەتی فیدڕاڵ لە خێزانەکانیان جیا کراونەتەوە

خانمی یەکەمی ئەمریکا لە ویلایەتی تەگزاس سەردانی شوێنی بەخێوکردنی ئەو منداڵە بە سەرپەرشتانەی کرد. مەلانیا لە کاتێکدا سەردانی ئەو منداڵانهی کرد کە سەرۆککۆماری ئەمریکا رۆژی چوارشەممە فەرمانێکی واژوو کرد کە بە پێی ئەم فەرمانە پێش بە جیاکردنەوەی ئەم منداڵانە لە خێزانەکانیان دەگیرێت.

جیاکردنەوەی منداڵانی کۆچبەر ل خێزانەکانیان رەخنەی نێوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا کەوتووەتە بەر رەخنەی زۆر.

دۆناڵد ترەم رۆژی چوارشەممەی رابردوو داکۆکیی کردبوو کە ئیوانیکا ترەمپی کجی و مەلانیای هاوسەری و تەنانەت خۆیشی پێیان باش نییە منداڵانی کۆچبەران لە خێزانەکانیان جودا بکرێنەوە.

سەردانی مەلانیا بۆ ویلایەتی باکووریی تەگزاس لەکاتێکدایە کە خانمی یەکەمی ویلایەت یەگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند هەفتەی رابردوودا بە کەمی بەبەر چاوی خەڵکەوە دەرکەوتووە.





ئەم هەواڵە 3742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad