English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎شیكردنەوەیەكی یاسایی بۆ بریاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ‎ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەكان و دەرەوە
2018-06-22 [09:50 AM]

ZNA- ھەولێر



‎دوا بە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هاوكات لە كوردستان و دەرەوەی ووڵاتیش ئەو پرۆسەیە بەرێوە چوو كورد وەكوو هەمیشە بۆ دەستەبەر كردنی مافەرەواكانی بە رێژەیەكی باش بە پێچەوانی ناوچە عەرەبییەكان بەشداریكرد،و توانی رێژەیەكی باش دەنگ بۆ نوێنەرانی مسۆگەر بكات بەڵام عەقلییەتی دژ بەكورد بە هاوكاری چەند هێزەكی ناوخۆیی دۆڕاو لەو هەڵبژاردنە، كە قەبارەی خۆیان زیاتر لەوە دەزانی كە تێیا دەركەوتن بە هاوكاری لایەنی شۆڤێنی بە عەقلییەتی 16ی ئۆكتۆبەر و رۆژەكانی دواتر و بە پشت بەستن بەو بریارە نایاساییانەی كە پێشتر سەبارەت بە كوردستان لە دوای راپرسی سەربەخۆیی كوردستان درابوون،لە  پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی 6-6-2018 هەمواری سێیەمیان، لە یاسای ژمارە 45 كە تایبەتە بە هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامدا، كە بە پێی بڕگەی سێیەم لەو یاسایە بڕیار بە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، دەنگدانی ئاوارەكان و دەنگدانی دەرەوەی وڵات درا.
‎ئەمرۆ دادگای فدراڵ بریاریدا بە نادەستوریبوونی مادەی سێیەم:  " پووچەڵكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی دەرەوە و هەڵبژاردنی ئاوارەكان و دەنگدانی تایبەت لە كوردستان بە شێوەیەكی رەها هاتووە و جیاكاریی تێدا نەكراوە، ئەم جۆرە پووچەڵكردنەوەیە بەهەدەردانی دەنگی دەنگدەرانە، لەگەڵ  دەستوور و مافی هاووڵاتیبوون لە یەكسانی و خۆكاندیدكردن و دەنگدان یەك ناگرێتەوە ".
‎بۆ ئەوەی زیاتر ئەو بڕگەو بابەتانە شی بگەینەوە كە تێیاندا یاساكان بە نادەستوری ناسێندران سە رەتا دەبیت چەند بابەتەك ئاماژەیان بۆ بكرێت ئەویش بابەتی دەستوری بوون و یان نادەستوری بوون بە چ واتایەك دێت؟
‎هەر دەستورەك، چەند بنەمایەكی گشتی دادەنێت و بە یاسای باڵا یاخود باڵاترین یاسا دەژمێردرێت، ئینجا لە ناو خودی ووڵاتیش یاسا گەلێكی بەرفراوان و وورد دادەنێت بۆ ڕێگە خۆشكردن لەبەردەم دەركردنی یاسایەك بەو مەرجەی دەركردنی هەر یاسایەك پێچەوانە و ناكۆك بێت لەگەڵا یاسای باڵای ووڵات كە ئەویش دەستورە..
‎هەروەهادەستور بریتییە لەو تەشریع و یاسایەی ئەو بنەما و بنچینەیەی دادەنرێت و دادەڕێژرێت كە سیستەمی ووڵاتی لەسەر بنیات دەنرێت و دادەمەزرێت، هەروەها ڕێگا و شێوازی كاركردنی فەرمانڕەوایانی دەسەڵات بە دەست لە ناو دەستوردا دیاری دەكرێت، و ڕواڵەتی فەرمانڕەوایكردن لە ووڵاتدا دیاری و دەستنیشان دەكات، و دەسەڵاتە گشتی یەكان لەناویدا دەست نیشان دەكات لەگەڵ كار و تایبەتمەندی و ئەركی هەریەك لەو دەسەڵاتانە، و ڕێكخستنی پەیوەندی هەریەك لەو دەسەڵاتانە بەوی ترەوە و پەیوەندی هەر یەكێكیشیان بە تاكەكانەوە و، جێگیریشی دەكات بۆ تاكەكان لە ئازادیە گشتی یەكان و مافەكانیان لە لایەن ووڵاتەوە.
‎بە زانینی گرینگی بابەتی دەستور ئاماژە بەو بڕگانە دەكەین كە دادگای فیدراڵی پشتی پێ بەستووە كە ئەوانیش بریتین 
‎لقی یەكەم لە بەندی دووەم ماف و ئازادیەكان ،مافە مەدەنی و سیاسیەكان لە مادەی 14ی دەستوردا هاتووە: " عێراقیەكان یەكسانن لەبەردەم یاسادا بەبێ‌ جیاوازی ڕەگەز یا نەژاد یا نەتەوە یا بنەچە یا ڕەنگ یا ئایین یا ئایینزا یا بیروباوەڕ یا بۆچوون یا بارودۆخی ئابووری یا كۆمەڵایەتیان " 
‎هەر وەها لە بەندی دووەم ماف و ئازادیەكان ،مادەی 20 دەستوری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵدا هاتووە:" هەموو هاوڵاتیەك بە ژن و پیاوەوە مافی بەشداریكردنی لە كاروباری گشتیو شاد بوون بە مافە سیاسیەكان هەیە لەوانە مافی دەنگدان و هەڵبژاردن و خۆپاڵاوتن".
‎هەروەها بە پشت بەستن بە مادەی 38ی دەستوری هەمیشەیی عێراق لە بەندی دووەم ماف و ئازادییەكاندا هاتووە:
‎  دەوڵەت ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتە ئەستۆ بەمەرجێك نەبێـتە هۆی تێكچوونی یاساو ئادابی گشتی:
‎یەكەم: ئازادی دەربڕین بە هەموو شێوەكان.
‎دووەم: ئازادی ڕۆژنامەگەریو چاپكردن و ئاگاداریو ڕاگەیاندن و بڵاوكردنەوە.
‎سێیەم: ئازادی كۆبوونەوەو خۆپیشاندانی هێمنانە بە یاسا ڕێكدەخرێت          
‎هەر بۆیەش ئەو یاسایەی كە دژ بە هەرێمی كوردستان لە بڕگەی سێیەم لە هەمواری سێیەم لە یاسای ژمارە 45 كەتایبەت بۆ بە هەرێمی كوردستان و بە شێوەیەكی رەها دەنگی تایبەت و هێژی پێشمەرگەی كوردستانی بە هەڵوەشاننەوە 
‎دانا بوو و لە لایەن زۆرینەی شیعەی بەغدا و 14 پارڵمانتاری كورد لە بەغدا هەڵوەشابویەوە بە نادەستوری لە قەڵەم درا

 

سەنار شێرۆکی





ئەم هەواڵە 1867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad