English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەزای تەمەللی:کەسانێک دەیانەوێ ھەدەپە بەربەستەکانی ھەڵبژاردن تێنەپەڕێنێت
2018-06-23 [06:11 AM]

ZNA-هەولێر



ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە گۆڕەپانی سەید رەزای شاری دێرسم کرد و گوتی: "بە دەنگەکانمان یارییەکان تێکدەدەین".

سەزای تەمەللی ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە رایگەیاند، کەسانێک دەیانەوێ رێگری لە ھەدەپە بکەن و بۆ ئەمەش رەخنەی لە حکوومەتی تورکیا گرت. تەمەللی گوتیشی: "دەنگەکانمان سەردەخەین و بەم دەنگانە یارییەکان تێکدەدەین". 

سەزای تەمەللی ئاماژەی بەوەدا، کەسانێک دەیانەوێ ھەدەپە بەربەستەکانی ھەڵبژاردن تێنەپەڕێنێت و بەشداری لە پەرلەمان نەکات. لەمبارەیەوە گوتیشی: "ئافرەتان و گەنجان ھاوشانی یەکدی لە دوای 24ی حوزەیران ئەو بەربەستەی بەردەم ھەدەپە دەڕوخێنن". 

هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سبەی یەکشەممە 24-6-2018 بەڕێوەدەچێت و سەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری هەدەپەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا کە دەبێت رکابەریی ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و بەربژێری ئاکپارتی، موحەڕەم ئینجە، بەربژێری جەهەپە، مەرال ئاکشنەر، بەربژێری ئی پارتی، تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو، بەربژێری پارتی سەعادەت و دۆغۆ بارینچاك، كاندیدی پارتی نیشتمان بکات.





ئەم هەواڵە 4588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad