English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەمیس خه‌نجه‌ر: سوننه‌ په‌راوێز بخرێ سه‌قامگیریی نامێنێ
2018-06-23 [07:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی ھاوپەیمانێتی قەراری عێراقی دەڵێت: "سوننە پەراوێز بخرێت، دەبێتە ھۆی نەمانی سەقامگیریی، لەبارەی ھاوپەیمانێتی نێوان سائیروونی سەدر و فەتحی عامریش پێیوایە نابێتە ھۆی درووستبوونی نیگەرانی و دڵەراوکێ.

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانێتی قەراری عێراقی، ئەمڕۆ شەممە ٢٣/٦/٢٠١٨‌ بە ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانی رایگەیاندووە: "سوننە پێکھاتەیەکی سەرەکیی پێکھاتەکانی عێراقە و ناکرێت پەراوێز بخرێت، ئەزموونی پاش ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستاش سەلماندوویەتی ھەر پێکھاتەیەک بە تایبەتی سوننە پەراوێز بخرێت، جگە لە زیادبوونی کێشە و نەمانی سەقامگیریی ھیچ دیکەی لێناکەوێتەوە".

خەنجەر بەتوندی رەتیدەکاتەوە رۆڵی سوننە و کورد لە دانووستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێدا وەک تەواوکاری ھاوپەیمانێتییەکانی دیکە بێت لە پێناو پێکھێنانی کوتلە گەورەکەی پەرلەمان و دەڵێت: "دەبێت گەرەنتی ھەبێت و بەشداریی جددی لە گفتوگۆکانی بەرنامەی حکومەت و پێکھێنانیدا بکەن".

ھاوپەیمانی قەراری عێراقی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، لە ھەڵبژاردنەکەی رۆژ ١٢/٥/٢٠١٨ توانی ١٤ کورسی بەدەست بھێنێت، ھەر چەندە ھێشتا دەسەڵاتی دادوەری عێراق دوا بڕیاری لەبارەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەوە نەداوە.





ئەم هەواڵە 5833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad