English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات ڕێز لە یاسا بگرن 
2018-06-23 [10:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەربارەی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان رایگه‌یاند، دڵنیایە لەوەی کە دەستەی دادوەران شێوازی کارا بۆ هەژمارکردنەوەی دەنگەکان هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بە زووترین کات بە شێوەیەکی شەفاف پرۆسەکە تەواو بکەن، داواشی لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و لایەنگرانیان كرد ڕێز لە یاسا بگرن و پابەندبن بە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئاشتییانە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و پشتگیری و هاریکاری بۆ دەستەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بە گوێرەی ماندێتی یونامی. 
نێردەکە ئامادەیە سەرچاوەی زیاتر دابین بکات لەسەر داوای دەستەی دادوەران کە بەم دواییە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەو دەستەیەی دەستنیشانکرد بە پێی یاسا هەموارکراوەکە.
یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دڵنیایە لەوەی کە دەستەی دادوەران شێوازی کارا بۆ هەژمارکردنەوەی دەنگەکان هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بە زووترین کات پرۆسەکە تەواو بکەن بە شێوەیەکی شەفاف کە متمانەی خەڵکی بە پرۆسەی هەڵبژاردن زیاتربکات و پاکی بێگەردیی پرۆسەکە باشتربکات و دادپەروەریی هەڵبژاردن دەستەبەر بکات و ڕاستی و دروستی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نیشان بدات. 
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، كۆبیش دڵنیایه‌ لە دەرئەنجامدا پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی خێرا کۆتایی دێت و وادەکات ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتوو بە زووترین کات دەستبەکاربن و حکومەتی داهاتووش پێکبهێنن.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و لایەنگرانیان دەکات ڕێز لە یاسا بگرن و پابەندبن بە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئاشتییانە و سکاڵاکانیش بەشێوەیەکی یاسایی و لە ڕێگەی میکانیزم و ڕێکارە یاساییەکانەوە پێشکەش بکەن لە پێناو پرۆسەی هەڵبژاردن و سیاسیی و دیموکراسیەت لە عیراقدا.
 





ئەم هەواڵە 1636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad