English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمه‌ریکا له‌هەوڵی ئاشتی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت
2018-06-23 [10:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ گفتوگركردن لەسەر پلانی ئەمریکا بۆ ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان، له‌ ئیسرائیل ئەندامانی تیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دانۆڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرەک وەزیری ئیسرائیلدا کۆبوونەتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی لە ئیسرائیل کراوە بەشێکە لە زنجیرە سەردانیکردنی ڕیبەرانی ناوچەکە.

کۆشکی سپی دەڵێت وتووێژ لەسەر ژمارەیەک دۆسێ کراون، لەوانە هێورکردنەوەی ڕەوشی مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە لە کاتێکدا ئیسرائیل ڕەوشی ئاسایشی خۆی دەپارێزێت، هەروەها باس لە وابەستەیی بەڕیوبەرایەتی ئەمریکاش کراوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە ڕاگەیاندێکدا سەرەک وەزیری ئیسرائیل سوپاسگوزاریی خۆیی دەربڕیوە بۆ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەو پشتیوانیەی لە ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینیەکاندا دەکات.

فەلەستینیەکان لەگەڵ ئەم شاندەی ئەمریکادا کۆنابنەوە پاش ئەوەی ئەمریکایان ڕەتکردەوە لەوەی ناوبژیکاربێت لەم دۆسێیەدا.

ئەم ڕەتکردنەوەیەش دوابەدوای دانپێدانانی ئەمریکا هات بە شاری ئۆرشەلیمدا وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی ولاتەکەش بۆ ئۆرشەلیمو فەلەستینیەکان پێیان وایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ لایەنگرتنی ئیسرائیلە.

 

VOA





ئەم هەواڵە 3550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad