English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌
2018-06-23 [11:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال ئاشكرای كرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ شنگال بگەڕێنەوە، وتيشی، بوونی بنكە سەربازی ئه‌مه‌ریكا لەسەر چیای شنگال سه‌قامگیری بۆ ناوچەكە دەگەڕێتەوە.

وەیس نایف، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال، ڕاگەیاند، دۆخی شنگال زۆر خراپە و تا ئێستا هێزە عێراقییەكان رێگە بە كردنەوەی رێگای شنگال نادەن و داخراوە، ئەگەر گرفتی دیكەمان بۆ دروست نەكەن بڕیاره‌ لەم رۆژانەدا بگەڕێینەوە بۆ شنگال، حكوومەتی عێراقیش بەڵێنی داوە كێشەمان بۆ دروست نەكەن و پاسەوانیشمان بۆ دابین دەكەن، بۆیە ئێمەیش چاوەڕێی فەرمان دەكەین و هەر كاتێك فەرمانمان پێ كرا، دەگەرێنەوە شنگال.

نایف وتیشی، ئەمەریكا سەردانی شنگالی كردووە و بنكە سەربازییە كۆنەكەی خۆی لەسەر چیای شنگال بەسەر كردووەتەوە و باس لەوە دەكرێت كە نۆژەن دەكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەمە یەكلا نەبووەتەوە، به‌ڵام ئەگەر ئەمەریكا بێتە ناوچەكە، ئەمنییەت بە تەواوی دەگەڕێتەوە بۆ شنگال، چونكە ترسی خەڵكی ئێمە لە حەشدی شەعبی و پەكەكەیە و، ئەگەر ئەمەریكایش بێت دژی ئەو دوو هێزەیە، به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانن هیچ كارێك بەرانبەر بە خەڵكی شنگال بكەن.

 

Kdp.info

 

 





ئەم هەواڵە 3964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad