ZNA-ھەولێر پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دوێنی ھەینی گەنجێکی تەمەن ١٨ سال کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا، په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوێنی ھەینی ٢٢ی٦ی٢٠١٨، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ١٨ له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا، ئه‌و گه‌نجه ناوی (ش، ع، ع)و ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه‌و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ئاسوده‌یه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، کە دوایی روداوه‌كه، ده‌ستبه‌جێ تیمی به‌ڵگه‌كانی تاوان‌و مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیس چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوهكهوهو لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌روداوه‌كه ده‌ستیانپێكردووه.
راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد ، کە به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، گه‌نجه‌كه ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
رێباز یونس
ئەم هەواڵە 3838جار خوێندراوەتەوە |