English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆکەکانی عێراق داعش لە سووریا بۆردوومان دەکەن
2018-06-23 [01:06 AM]

ZNA-ھەولێر


فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە ھێرشێکی ئاسمانی ھێزە عێراقییەکاندا بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچەی ھەجین لەناو خاکی سووریا، ٤٥ چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.

وەک فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی پێداوە، "ھێرشەکە لەلایەن فڕۆکەکانی "ئێف ١٦"ی عێراقییەوە ئەنجامدراوە و کۆبوونەوەکانی رێکخراوەیان لە سێ شوێنی جیاواز لە ناوچەی ھەجین کردۆتە ئامانج".

لە بەیاننامەکەدا دووپاتکراوەتەوە، "لەو ھێرشە ئاسمانییەدا ٤٥ تیرۆریست کوژراون، لەناویاندا ھەریەک لە خاوەن پۆستەکانی "سەرپەرشتیاری دۆسیەی وەزیری جەنگ، جێگری وەزیری جەنگ، بەرپرسی سەربازی جەزیرە، ئەمیرێکی میدیایی، نامەبەری خودی ئەبوبەکر بەغدادی، ئەندامێکی لێژنەی کۆمسیۆن، فەرماندەی پۆلیسی داعش و تیرۆریستێکی دیکە، کە پێشتر گرنگترین فەرماندەی رێکخراوی قاعیدە بووە" ھەن".

ئەمە یەکەم جار نییە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعش لەناو خاکی سووریا دەکەنە ئامانج، پێشتریش چەندین جار ھێرشی ئاسمانییان لەناو خاکی سووریا ئەنجامداوە، بەتایبەت لە سنووری نێوان عێراق و سووریا و ناوچەی ئەلبوکەمال لە دیوی سووریا، بەو ھۆیەشەوە زیانی ماددی و گیانی زۆریان بە چەکدارانی داعش گەیاندووە.





ئەم هەواڵە 6406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad