English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەرزێکی٥٠ ملیۆن دیناری دەدرێتە ھاووڵاتیان
2018-06-23 [01:11 AM]

ZNA-ھەولێر


بانکی رافیدەینی عێراقی ئەمڕۆ شەممە ٢٣/٦/٢٠١٨ رایگەیاند: "رەزامەندی دراوە قەرز بدرێتە ھاووڵاتیان بۆ ئەوەی خانووی پێ درووست بکەن و خانووەکانیانی پێ تەواو بکەن.

بەگوێرەی راگەیێنراوێکی بانکەکە، ھەیکەلی خانووی سەرگیراویش دەگرێتەوە و مەرجیشە رووبەری زەوییەکە لە ٥٠ مەتر کەمتر نەبێت.

ئۆفیسی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "بەمەبەستی سووکردنی باری سەرشانی ھاووڵاتیان و ئاسانکاریی وەرگرتنی قەرز، بڕیاردراوە ھەیکەلی نھۆمی دووەمی خانوویش ئەگەر سەری گیرابێت قەبووڵ بکرێت، بەڵام تەنھا گوژمەی دووەم و سێیەمی قەرزەکەیان دەدرێتێ".

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، بڕی قەرزەکە ٥٠ ملیۆن دینارە، رووبەری ئەو زەوییەشی خانووەکەی لەسەر درووست دەکرێت نابێت لە ٥٠ مەتر کەمتر بێت.

بەڵام بانکەکە روونکردنەوەی زیاتری نەداوە ئایا ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یان تەنھا بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراقە.





ئەم هەواڵە 25012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad