English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ماوه‌ی 10 رۆژ زیاتر له‌ 250 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم
2018-06-23 [04:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


، ئاماری هاتنی گه‌شتیارانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا، 255 هه‌زار گه‌شتیارن هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو رێژه‌ی گه‌شتیار زیادیكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك لەماوەی نێوان 12/6 تاكو 21/6، زیاتر 255 هەزار گەشتیار هاتوونه‌ته‌ هەرێمی کوردستان و به‌ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەمان كات 234 هەزار گەشتیار بووه‌، ئه‌مه‌ش واتا بە رێژەی 5% زیادیکردووە.

وتیشی، ئه‌م ئاماره‌ ته‌نها گه‌شتیاری ده‌ره‌كی بووه‌، واتا ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌، جگە لە گەشتیاری ناوخۆیی.

ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە 91% گەشتیاران لە شارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق هاتوون و مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت، داهاتی گەشتیاریی لەو 10 رۆژە زیاتر لە 70 ملیار دینار بێت بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.

روونی كرده‌وه‌، به‌ هۆی داخرانی رێگه‌ی كه‌ركووك – هه‌ولێر و تا ئێستاش به‌ داخراوی ماوه‌ته‌وه‌، زۆرترین گه‌شتیار چوونه‌ته‌ شاری سلێمانی، به‌ رێژه‌ی 25% هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌ولێر كه‌می كردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 3688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad