English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی پێ كرد
2018-06-24 [05:22 AM]

ZNA – هه‌ولێر


كاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24-6-2018 بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە بۆ دیاریکردنی 600 نوێنەری پەرلەمان و سه‌رۆكایه‌تی ووڵاتی توركیا.

 
لە تورکیا 56 ملیۆن و 322 هەزار و 632 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەسەرتاسەری تورکیا 180 هەزار و 65 بنکەی دەنگدان بۆ کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەران تەرخانکراون. ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکووری کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە 10 ملیۆن و 131 هەزار و 239 کەسە و لە 36 هەزار و 365 بنکە دەنگدەدەن.
 
لە هەڵبژاردنى پەرلەماندا هەشت پارتى سەرەکى و 68 کاندیدى سەربەخۆ بەشدارییان کردووە و، چوار هەزار و 800 کاندیدى سەرجەم حیزبەکان کە 977 کاندیدیان ژنن، کێبڕکێ لەسەر 600 کورسى پەرلەمانى دەکەن.

شه‌ش كاندید به‌ربژێرن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی وولاتی توركیا ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌ ، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەلاحەدین دەمیرتاش، سەعادەت و دۆغۆ بارینچاك،  موحەڕەم ئینجە، مەرال ئاکشنەر، تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو،





ئەم هەواڵە 4378جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad