English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی ... ئەڵمانەکان سەرکەوتنێکی دراماتیکی بەدەست دەھێنن 
2018-06-24 [06:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

لەمیانەی یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی شەشەمی مۆندیالی رووسیا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا روبەرووی ھەڵبژاردەی سوید بووە . 

ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ سوید . 

لەسەرەتا  سویدییەکان بە گۆڵێکی یاریزان ئۆلا تۆیفۆنین لە خولەکی ٣٢ پێشکەوتن , دواتر ئەڵمانیا لە خولەکی ٤٨ توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمارکرد , لە دوا ساتەکانی یارییەکەش یاریزان تۆنی کرۆس توانی گۆڵی سەرکەوتن بۆ ئەڵمانیا تۆمار بکات و ھەڵبژاردەکەی لە مالئاوایی کردن لە مۆندیال رزگار بکات. 

بەم ئەنجامە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا یەکەم سێ خاڵی خۆی لە کۆمەڵەکەی بەدەستھێنا و رکابەریەکانی توندتر بۆ دوا گەڕی یارییەکان . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11797جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad