English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاران نیه‌ به‌رده‌وام بێت له‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی
2018-06-24 [06:41 AM]

ZNA – هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئێران لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئاگادار دەکاتەوە و هەڕەشەی بەگژداچوونەوەی جیهانی لێ دەکات.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا له‌ چاوپێككه‌وتنێكی دا له‌ رادیۆی ئەمەریکا دا گوتی: "ئەوە لە بەرژەوەندی تاران نابێت کە بەردەوامی بدات بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی".

پۆمپیۆ گووتیشی:" ئەگەر ئێران هەر بەرەوام بێت لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبێت رووبەڕووی توڕەیی زۆری هەموو جیهان ببێتەوە".

وەزیرەی دەرەوەی ئەمەریکا یەکێکە لە نەیارەکانی سیاسەته‌كانی ئێران و چەند جارێک هەڕەشەی لاوازکردنی سوپای ئێرانی لە رێگای سزا و ئابڵووقەی جیهانی کردووە، چونکە پێیوایە کۆماری ئیسلامی ئێران رێککەوتنامەی ئەتۆمی قۆستۆتەوە بۆ زیاتر بەرفروانکردنی هەژموونی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 





ئەم هەواڵە 3841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad