English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاشاک دەمیرتاش:ماوەیەكە كورد لەنەهامەتیدایە بەڵام كۆتایی بەنەهامەتی‌و ناخۆشییەكان دەهێنین
2018-06-24 [06:56 AM]

ZNA-هەولێر


باشاك دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاشی كاندیدی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەی كرد.

باشاك دەمیرتاش، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری ئامەدی باكووری كوردستان، لەگەڵ كردنەوەی ناوەندەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، چووە سەر سندوقەكانی دەنگدان‌و دەنگی خۆیدا.

باشاك دەمیرتاش، دوای دەنگدان، وەك ژنە سەركردەیەك دەركەوت‌و داوای لەكوردانی باكووری كوردستان كرد، بەزوویی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان‌و دەنگی خۆیان بدەن.

باشاك راشیگەیاند، ماوەیەكە كورد لەنەهامەتیدایە، بەڵام بەم هەڵبژاردنە كۆتایی بەنەهامەتی‌و ناخۆشییەكان دەهێنین، بۆیە پێویستە هەموو لایەك بەشداری پرۆسەكە بكەن.

دەنگدانی باشاك لەكاتێكدایە، هاوسەری ناوبراو، كە سەڵاحەدین دەمیرتاشەو یەكێكە لەكاندیدەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لەساڵی 2016وە لەزینداندایە.





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad