English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوته‌بێژی كۆشكی سپییش له‌ رێستورانت ده‌رده‌كرێت
2018-06-24 [07:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سارا ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمەریکا، لە تویتەرەکەی خۆیەوە رایدەگەیەنێت، دوێنێ ئێوارە ٢٣ی حوزەیران، لە لایەن خاوەنی ریستورانتێک دەرکراوە و ھۆکارەکەشی ئەوەبووە، کە لەگەڵ تیمی دۆناڵد ترەمپ، لە سەرۆکایەتی ئەمەریکا کار دەکات.

سارا ساندەرز دەڵێت: "خاوەنی ریستورانتی رێد ھێن، لە لیکسینگتنی ویلایەتی ڤێرجینیا، داوای لێکردم شوێنەکە جێبھێڵم، چونکە کار بۆ دۆناڵد ترەمپ دەکەم، منیش بەڕێزەوە شوێنەکەم جێھێشت".

سارا لە تویتەرەکەوە زیاتر دەنووسێت و دەڵێت: "ھەڵسووکەوتەکەی ئەو خانمە زۆر دوورە لە من، ھەمیشە تەواوی ھەوڵەکانی خۆمم داوە و مامەڵە لەگەڵ ئەوانەشدا دەکەم، کە ھەڵگری ھەمان بیروبۆچوونی من نین".

.

وێڕای پێداگری رۆژنامەوانان لە دوای رووداوەکە، خاوەنی ریستورانتەکە رەتیکردووەتەوە ھیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.

لای خۆیەوە، مایک ھاکابی، باوکی سارا ساندەرز و سیناتۆری پێشووی کۆمارییەکان، لە بارەی رووداوەکەوە دەڵێت: "دەربڕینێکی دەمارگیری کوێرانەیە".

ئەو رووداوانە لە کاتێکدایە، رەخنەیەکی زۆر ئاراستەی ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا دەکرێت، بەتایبەتیش دوای بڕیاری جیاکردنەوەی منداڵە پەنابەرە مەکسیکییەکان لە دایک و باوکیان، لەو کاتەی دێنە ناو خاکی ئەمەریکا.

پێشتریش بە ھەمان ھۆکار، کریستین نیێڵسن، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا، لە ریستورانتێکی واشنتنی پایتەخت، لەلایەن ھاووڵاتییانەوە بە گوتنەوەی درووشم لە دژی ئەو سیاسەتە نوێیەی ئەمەریکا بەرامبەر پەنابەران، دەرکرا.





ئەم هەواڵە 3352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad