English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی پاش وەرزشی بەیانیان پێویستە بخورێت
2018-06-24 [07:13 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەدوای وەرزشکردن لەش هەست بە هیلاکی و ماندوێتی دەکات، ئەویش بەهۆی زۆر بەکارهێنانی وزەی لەشەوە، چەند جۆرێکی خۆراک جێگەی ووزە لە دەستچووەکەی لەش دەگرنەوە و چالاکی زیاتر بۆ لەش دەگەڕێننەوە.

ماڵپەڕی " boldsky" هەندێک لەو خۆراکانەی خستووتە ڕوو کە پێویستە پاش وەرزشی بەیانیان بخورێت.

خواردنی ماسی سەلەمون، زۆر گرنگە پاش وەرزشی بەیانیان بخورێت چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی دژە ئۆکسید جگە لەوەش مێشک چالاک دەکات.

بادەم، یەکێکە لەو خۆراکانەی سوودێکی زۆری هەیە کە پاش وەرزشکردن بخورێت، دەبێتە هۆی جوانبوونی پێست و پاراستنی تەندروستی جەستە بە گشتی.

مۆز، توانای زیاترت پێدەبەخشێت و تەواوی ڕۆژەکە چالاک دەبیت.

پاش وەرزش کردنی بەیانیان خواردنی "شۆفان" سوودێکی سەرسوڕهێنەر بە جەستە دەبەخشێت و پڕۆتینی تەواو دابین دەکات.

میوە و سەوزەکان، پەستانی خوێن ڕێکدەخەنەوە و جەستە شێدار دەکەن.





ئەم هەواڵە 8635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad