English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشینەی ١٥ ملیۆن دینار بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ده‌درێت
2018-06-24 [07:13 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمرۆ یەک شەممە ٢٤-٦- ٢٠١٨بانکی رافیدەینی عێراق رێکارەکانی پێدانی پێشینەی" ١٥" ملیۆن دیناری بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرا کرد.

نووسینگەی رۆژنامەوانی بانکی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا کە دەست میدیا عێراقییەکان کەوتووە ئاشکرای کردووە کە رێکارەکانی پێدانی پێشینەی" ١٥ " ملیۆن دینار بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووەو وەک رێکارەکانی پێشکەشکردنی پێدانی پێشینەی فەرمانبەرانی دەوڵەتە کە پێشتر بڕیاری لێدرابوو.

بانکە ئەوەشی روونکردۆتەوە کە لەسەر داوکار پێویستە سەردانی ئەو لینکە ئەلیکترۆنییە بکات کە تایبەتە بە پێدانی پێشینە و دواتر بچێتە نێو ئەو لقەی تایبەت کراوە بە پێدانی پێشینە و ئەو فۆڕمە پڕبکاتەوە کە پەیوەستە بە وەرگرتنی پێشینە .

پێشتر بانکی رافیدەین رایگەیاندبوو، ھەر فەرمانبەرێک مووچەی بنەڕەتی لە "٥٠٠"  ھەزار دینار کەمتر بێت، دەتوانێ پێشینەی" ٥ "ملیۆن دینار وەربگرێت، ھەر فەرمانبەرێکیش مووچەی بنەڕەتی لە" ٥٠٠" ھەزار دینار زیاتر بێت، دەتوانێ پێشینەی ١٠ ملیۆن دینار وەربگرێت،

پێشینەکەش لە رێگای کارتی ئەلیکترۆنییەوە وەردەگیرێت.





ئەم هەواڵە 30880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad