English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 56 ملیۆن كه‌س پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ توركیا ده‌ستی پێكرد
2018-06-24 [07:19 AM]

ZNA-هەولێر


پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەستی پێ کرد.

کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 24/6/2018، دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە.

له‌ توركیا به‌ مه‌به‌ستی دیارییكردنی سه‌ركۆمار و ئه‌ندامانی 27ه‌مین خولی په‌رله‌مان، هاووڵاتییان روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن. 

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ ناوخۆی وڵات 56 ملیۆن و 322 هه‌زار و 632 ده‌نگده‌ر له‌ 180 هه‌زار و 65 وێستگه‌ و سندوقی ده‌نگدان ده‌نگده‌ده‌ن. له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پرۆسه‌ی ده‌نگدان رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران ده‌ستیپێكرد و رۆژی 19ی حوزه‌یران كۆتاییهات. ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناویان تۆماركراوه‌، ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر 17:00 ده‌توانن له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌نگبده‌ن.

له‌ سه‌رانسه‌ری توركیادا ده‌نگده‌ران له‌ نێوان كاتژمێر 8:00تا كاتژمێر 17:00 روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن. 

ده‌نگده‌ر دوو كارتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و په‌رله‌مانتاران، به‌كارده‌هێنێت و هه‌ردوو كارته‌كه‌ ده‌خاته‌ ناو یه‌ك زه‌رفه‌وه‌ و ده‌یخاته‌ ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا شه‌ش كاندید ركابه‌ریی ده‌كه‌ن. كاندیدی "هاوپه‌یمانێتیی كۆمار" كه‌ ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌ پێكیانهێناوه‌، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌، كاندیدی جه‌هه‌په‌، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌یه‌ و كاندیدی هه‌ده‌په‌، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشه‌. 

هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی (پارتی چاكه‌)، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر و سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌عاده‌ت، ته‌مه‌ل كارامۆڵڵائۆغڵو و سه‌رۆكی گشتیی پارتی وه‌ته‌ن، دۆغو په‌رینچه‌ك كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی داواكارییان بۆ بوونه‌ كاندید له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا پێشكه‌شكرد، به‌ ده‌نگی پێویستی 100 هه‌زار ده‌نگده‌ر، توانییان ببنه‌ كاندید، به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا ده‌كه‌ن.  

- هاوپه‌یمانێتییه‌كان

ده‌نگده‌ران له‌جیاتی 550 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ بۆ 600 په‌رله‌مانتار ده‌ده‌ن. هه‌ریه‌ك له‌ ئاك پارتی، جه‌هه‌په‌، هه‌ده‌په‌، هوداپار، ئیی پارتی (پارتی چاكه‌)، مه‌هه‌په‌، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن. كاندیده‌كانی به‌به‌په‌ له‌ رێگه‌ی لیسته‌كانی ئاك پارتی و كاندیده‌كانی ده‌په‌ش له‌ رێگه‌ی لیسته‌كانی ئییی پارتییه‌وه‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن.

له‌ سایه‌ی هه‌مواری نوێی ده‌ستووردا كه‌ رێگه‌ ده‌دات پارته‌ سیاسییه‌كان هاوپه‌یمانێتیی له‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامبده‌ن، دوو هاوپه‌یمانێتیی پێكهێنراون. ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌ له‌ ژێر ناوی "هاوپه‌یمانێتیی كۆمار" و هه‌ریه‌ك له‌ جه‌هه‌په‌، ئییی پارتی و پارتی سه‌عاده‌ت له‌ژێر ناوی "هاوپه‌یمانێتیی گه‌ل"دا له‌سه‌ر كارته‌كانی ده‌نگدان بوونیان هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 2236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad