English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ وێنه‌.. به‌هۆی تۆپبارانی توركیا ئاگر له‌ سنوری دوو گوندی سیده‌كان كه‌وته‌وه‌
2018-06-24 [07:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


به‌هۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری شاخه‌كانی سیده‌كان ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ سووتاون و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ر باخ و بێستان و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌هۆیی كه‌وتنه‌وه‌ خواره‌وه‌ی چه‌ند گوللـه‌ تۆپێكی سوپای توركیا له‌ نزیك هه‌ردوو گوندی "سیران و خه‌لیفان" ئاگر له‌ سنوری هه‌ردوو گونده‌كه‌ كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌ وه‌ ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی ئه‌وگوندانه‌ سووتان.

له‌مباره‌شه‌وه‌ هاولاتیانی ئه‌و دوو گونده‌ ڕاگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر دانیشتوانی گونده‌كانمان و ڕه‌زو باخه‌كانمان هه‌بووه‌.

ده‌شڵێن: دوا به‌دوای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌ سه‌ر ژیانیمان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌مان داوه‌ و دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیومانه‌ ئاگره‌كه‌ بكوژێنینه‌وه‌ و ڕێگری بكه‌ین له‌ زیاتر سووتانی ڕه‌ز و باخه‌كانمان.

شایه‌نی باسه‌ له‌م ساڵدا به‌هۆیی بۆردوومان و تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، سه‌دان دۆنم پاوان ودارستان سووتاون و زیانێكی زۆریش به‌ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

sidakansidakan1sidakan11

 





ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad