English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
2018-06-24 [07:52 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەگەرچی پێشبینی دەکرا یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بێت، بەڵام بەگوتەی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكە کە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەبێت، یەكلایی نەبووەتەوە. 

بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بەڵام هێشتا بەرنامەی كاری دانیشتنەكە یەكلایی نەبووەتەوە". 

پێشتر بڕیاربوو پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە ‌و دەرماڵەكان بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایانكرد پێش دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆژەیاساكە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دارایی بكرێت، دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە دواخراوە هێشتاش ئەوە یەكلایی نەبووەتەوە كەی پەرلەمان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە دانیشتن دەكات. 

لە پڕۆژەیاسای چاكسازی لەخانەنشینی و مووچە ‌و دەرماڵەكان ئەوەی بۆچوونی فراكسیۆنەكانی لەسەر جیاوازە ماددەكانی 3‌و 8‌و 11 یە كە خۆی لە پرسی خانەنشینی ‌و مووچە ‌و دەرماڵەكان، دەبینێتەوە. 

هەرچەندە پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە ‌و دەرماڵەكان، لەماوەی رابردوو لەپەرلەمانی كوردستان پەسندكرا بەڵام دوای ناڕەزایەتییەكانی شەقام لەبەشێكی پڕۆژەیاساكە كە پەیوەندی بە خانەنشینی پلە باڵاكانەوە هەبوو، فراكسیۆنی پارتی، داوای گەڕانەوەی ئەو پڕۆژەیاساییەیان كرد بۆ پەرلەمان، ئێستاش كە نزیكەی سێ مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە، دیار نییە كەی پڕۆژەیاساكە پەسند دەكرێت. 





ئەم هەواڵە 3751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad