English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان"حدكا" ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌
2018-06-24 [07:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی سه‌ر به‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بلاویانكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: شه‌وی ١٣٩٧/٤/٣ له‌ ناوچه‌ی پیرانشار ده‌سته‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ له‌ حاڵی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان بوون، له‌ شاخه‌كانی پشتی زیوه‌ و كۆنه‌ لاجانی سه‌ر به‌ پیرانشار له‌ لایه‌ن هێزه‌ دژی گه‌لییه‌كانی رژێمه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ده‌سرێژی چه‌ك و په‌لاماری هێزی رێژیمی دژه‌ گه‌لی كۆماری ئیسلامی، پاش شه‌ڕ و پێكدادانێكی زۆر و ئاگربارانی تۆپخانه‌كانی رێژیم له‌و شوێنه‌، دوژمن به‌ كوژراو و بریندارێكی زۆره‌وه‌ تێك شكا، له‌و پێوه‌ندییه‌دا رێژیم كوژراوێكی خۆی به‌ ناوی ستوان دوو محمد هاشمی و بریندارێك به‌ ناوی كسری عبدالعلیزاده‌ راگه‌یاندووه‌. 

ktv

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌شڵێت: پاش كۆتایی شه‌ڕه‌كه‌ پێشمه‌رگه‌كان درێژه‌یان به‌ تێكۆشانی خۆیان دا . له‌و شه‌ڕه‌دا به‌داخ و كه‌سه‌رێكی گرانه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی ئازا و چاو نه‌ترس هاوڕێ "سامان حه‌سه‌ن پوور" ناسراو به‌ سامان شێوه‌سه‌ڵی شه‌هید و تێكه‌ڵ به‌ كاروانی شه‌هیدانی ڕاسان بوو.





ئەم هەواڵە 4018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad