English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆراکی وشک گەیەندرایە ٢٨٠٠ خێزان لە رەبیعە
2018-06-24 [08:04 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەزگای خێر خوازی بارزانی ڕایدەگەیەنێت ، ئەمرۆ یەک شەممە ٢٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری دەوڵەتی ئیمارات کاروانێکی ھاوکارییەکانیان گەیاندە گوندەکانی نزیک رەبیعە و لەم ھەڵمەتەدا ٢٨٠٠ خێزان ھاوکاری خۆراکییان پێشکەش کرا.

 
 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەردەوامی کاروچالاکییەکانیدا لە سنوری ئیدارەی نەینەوا. ھاوکاری خۆراکییان گەیاندە ٢٨٠٠ خێزان لە گوندەکانی نزیک رەبیعە کە بە ھۆی بارودۆخی ناجێگیری ناوچەکە و کەمی باران بارینەوە، بارودۆخی ژیانی گوندییەکانی ئەو ناوچەیە زۆر ناجێگیرە.

 
جێگای ئاماژەیە لەلایەن خەڵکی گوندەکانەوە پێشوازییەکی گەرم لە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا و ھیوایان خواست کە لەم جۆرە ھاوکارییانە بەردەوام بەگەیەنرێتە ناوچەکانیان.





ئەم هەواڵە 3874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad