English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ ڤیدیۆ.. ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنی توركیا له‌ بۆ پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ببینه‌
2018-06-24 [08:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ساختەکاری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەمڕۆی تورکیا دەردەخات.

گرتە ڤیدیۆییەکەی لە شارۆچکەی پرسوس (سروچ)ی سەر بە پارێزگای ئورفە لە باکووری کوردستان (باشووری رۆژئاوای تورکیا)، تۆمار کراوە و ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە دەڵێت: "بەر لە کردنەوەی بنکەی دەنگدان سندووقێکی دەنگدان لە بنکەکە دانراوە و تێیدا دەنگەکان لە بەرژەوەندی حزبی دەسەڵات دراون". 

ئەمڕۆ ٢٤ی حوزەیران/ یۆنیۆی ٢٠١٨، زیاتر لە ٥٦ ملیۆن دەنگدەر لە وڵاتی تورکیا، روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن، بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەیاندا بکەن، ئەمەش یەکەم ھەڵبژاردنە،‌ کە لە ‌دوای ھەمواری دەستووری ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٧، بەڕێوەدەچێت.

ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی تورکیا، ١٣مین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ٢٧ خوولی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە، بڕیارە لە کاتژمێر ٨ بەیانی پرۆسەی دەنگدان لە شارەکانی تورکیا دەست پێبکات تا کاتژمێر ٥ ئێوارە، ئەگەری ئەوەش ھەیە دەزگای باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا لەکاتی پێویست ماوەی دەنگدان درێژبکاتەوە.

چاودێران، ھەڵبژاردنەکەی ئەمجارەی تورکیا بە گرنگ و ئاڵۆز وەسف دەکەن، تێیدا ٦ کاندید رکابەری لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەکەن, حزبەکانیش ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمان دەدەن، کە لە ٥٥٠ کورسییەوە بووەتە ٦٠٠ کورسی.





ئەم هەواڵە 6535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad