English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عه‌بادی و سه‌در ئاشكرا كرا
2018-06-24 [08:12 AM]


هاوپەیمانیی سائیرون ناوه‌رۆكی رێککەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر بڵاو دەکاتەوە.

رۆژی شەممە 23/6/2018، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون و حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، لە شاری نەجەفەوە رێککەوتن و هاوپەیمانییەتیان راگەیاند.

بەپێی ئەنجامەکان، هاوپەیمانیی سائیرون لە هەڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018، 54 کورسی بەدەست هێناوە و هاوپەیمانیی نەسریش 42 کورسی بەدەست هێنا.

نووسینگەی موقتەدا سەدر هەشت خاڵی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە سەدر و عەبادی لەسەر ئەو خاڵانە رێک کەوتن؛

-   داواکردنی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی ناتائیفی و نانەتەوەیی، بەشێوەیەک، هەموو پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت.

 - بەردەوامبوون لە دژایەتیکردنی گەندەڵی و دوورخستنەوەی گەندەڵکاران و دادگاییکردنیان.

-  پێکهێنانی حکوومەتێکی تەکنۆقرات لە کەسانی پسپۆڕ دوور لە دابەشکاریی تائیفی و حزبی.

- پاڵپشتیکردنی پۆلیس و سوپای عێراق و رێگریکردن لە بوونی چەک بەدەست میلیشیا و گرووپە نافەرمییەکان.

- دانانی پلانێک بۆ چاکسازیکردن لە کەرتی ئابووریی عێراق.

- پارێزگاریکردن لە پەیوەندیی یەکسان لەگەڵ وڵاتان، بەشێوەیەک پەیوەندییەکان خزمەتی بەرژەوەندییەکانی عێراق بکەن.

- پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق و کاراکردنەوەی رۆڵی داواکاری گشتی.

- پاراستنی یەکپارچەیی خاک و خەڵکی عێراق و جەختکردنەوە لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات.

 





ئەم هەواڵە 3196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad