English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی سەرکەوتنێکی تر و دوژمنانیشی ڕووڕەشیەکی تریان خستە نێو تۆماری مێژوو
2018-06-24 [10:15 AM]

نووسینی : یوسف شێخانی


دوای تەواو بوونی هەلبژاردنەکان و سەرکەوتنی مەزنی پارتی و پوچەل بوونەوەی خەونی نەزۆکی دوژمنانی پارتی سەرباری ئەو هەموو پیلان و دژایەتیەی لە ڕێگای هەرچی وەسائیل هەیە کردیان بۆ ناشرین کردنی پارتی و بەلاڕێدا بردنی خەلکی کوردستان بەلام پارتی پشت ئەستور بە جەماورە لەبن نەهاتوەکەی توانی سەرکەوتنێکی مەزن تۆمار بکات و دەنگەکانی لە دواین هەلبژاردنی عێراق نەك دوژمنانی توشی شۆك کرد بەلکو تەنانەت لە پێشبینییه‌كانی خۆشی دەرچوو بۆیە جارێکی تر دوای ئەو شكسته‌یه‌ سیاسیەی ڕکابەر و دوژمنانی پارتی توشی بوون وای کرد کە هەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەلبژاردن دیسان وەك پیشەی هەمیشەییان بکەونەوە پیلان گێڕی بۆ ئەوەی زیان بە دەنگی پارتی بگەێنن وای نیشان بدەن کە پارتی دەستکاری دەنگەکانی کردووە ئەوەش لە کاتێکا کە پارتی هیچ ئەندامێکی لە کۆمسیۆنی بالای هەلبژاردنەکانی عێراق نەماوە و بەغدا دوژمنی سەرسەختی پارتیە بۆ تێکدەران هەر زوو جارێکی تر خۆیان خستەوە کۆشی ئاغاکانیان و بە ڕێککەوتنێکی سێ قۆلی نێوان خۆیان و دەسەلاتە فاشیەکەی بەغدا و بە سەرپەرشتی ئاغای سلێمانی ویستیان لە ڕێگەی پەرلەمانی شکست خواردووی عێراق ئەم جارە ژەهری خۆیان بە پارتی بڕێژن ئەوەبوو لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان زۆر بێ ئینسافانە دوور لە گیانی کوردایەتی دەستیان خستە نێو دەستی دوژمنانی کورد و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری هەلوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت و دەنگی ئاوارەکان و دەنگی دەرەوە کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستان و پارتیەوە بوو دەرکرد لە کاتێکا پارتی هەر زوو ڕەزامەندی دەربڕی بوو لەسەر هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە هەر شوێنێك پێویست بکات بەلام ئەوان لە مەرامی دوژمنکارانەیان نەوەستان و تێیان پەراند , جەنابی سەرۆك کۆماریش لە خەوما و نەی توانی ڕێگا لەم پیلانە بگرێت کە زیانی پشکی شێری بە بەر پارتی دەکەوت بۆیە پارتی لە دادگای فیدڕالی سکالای لەسەر ئەو ناحەقیەی پەڕلەمانی عێراق تۆمارکرد سەرەنجام دوای چاوەروانیەکی زۆر دادگای فیدرالی لە وەلامی سکالاکەی پارتی هەلوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت کە دەنگی پێشمەرگە و هیزەکانی ناوەخۆ لە خۆ دەگرێت لەگەل دەنگەکانی ئاوارەکان و دەرەوەی کە پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە بە نایاسایی وەسف کرد و رایگەیاند پەڕلەمان بۆیی نیە دەنگی هیچ هاوولاتیەك پوچەل بکاتەوە , بەم پێ یەش پارتی سەرکەوتنێکی تری تۆمار کرد و خستیە نێوتۆماری سەرکەوتنەکانی تر و دوژمنانی پارتیش شکست و ڕورەشیەکی تریان بۆ خۆیان و ئاغاکانیان لە تۆماری پڕ شکست و شەرمەزاری تۆمار کرد ئەم سەرکەوتنە پیرۆز بێت مالباتی سەربەرزی شەهیدان لە پارتیەکان و پێشمەرگەی وولات پارێز و خەلکی کوردستان.





ئەم هەواڵە 7126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad