English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتی چین يارمه‌تى كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌دات
2018-06-24 [12:06 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ پشتيوان سادق وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له"‌ Ni ruche"كونسوڵى وڵاتى چين له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ باسى لەوە کرد کە "وڵاتى چين لەم ماوەیەى ڕابردوو گرنگى زياترى داوه‌ به‌ مافەکانى مرۆڤ و لە ڕووى پەروەردەییەوە ئینکارى لێ ناکرێت، بۆيه‌ ئێمه‌ش ئه‌و گرنگيدانانه‌ بەرز ده‌نرخينين و خوازیارى ئاشنابوونى زیاتر و چاوەڕوانى هاوکاریشین لە ڕووى په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.

سەردانی كونسوڵى وڵاتى چين بە ئامانجی دروستکردنى پەیوەندى و هه‌ماهه‌نگى زياتر بوو له‌ نێوان وڵاتى چين و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونى هەردوولا و ئامادەیی خۆشیان لە هەر جۆرە پاڵپشتى و پەیوەندی و هاوکارییەکى زياتر‌ دەربڕى.
كونسوڵى وڵاتى چين پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە راگەیاند و هیوای خواست کە له‌داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌ين يارمه‌تى بۆ هه‌رێم بده‌ين له‌ رووى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەو دروست بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 3130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad