English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئيئتلافى نه‌سر: درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ناده‌ستوورييه‌
2018-06-24 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وته‌بێژى هاوپه‌يمانى نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌تيكرده‌وه‌، درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ناده‌ستوورييه‌، قسه‌ى دادگاى فيدرال يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يه‌.

حسين عادلى وته‌بێژى هاوپه‌يمانى نه‌سر له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، هه‌ڵوێستى ئيئتلافى نه‌سری له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات ده‌ڵێت، درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان‌ به‌پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى ده‌زانين، پێشتريش ئه‌زمونى ساڵى 2010 مان هه‌يه‌، كه‌ ماوه‌ى په‌رله‌مان ته‌واو بوو، حكومه‌ت نۆ مانگ به‌بێ چاودێرى په‌رله‌مان به‌رده‌وامبوو، ئه‌وكاته‌ هه‌موولايه‌ك له‌سه‌ر ناده‌ستوورى بوونى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان هاوڕابوون.

وته‌بێژى هاوپه‌يمانى نه‌سر جه‌ختش ده‌كاته‌وه‌، قسه‌ى دادگاى فيدرالى له‌سه‌ر پرس و شه‌رعى بوونى درێژكردنه‌وه‌ و درێژنه‌كردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يه‌.





ئەم هەواڵە 6112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad