English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه‌ ده‌نگی خۆی دا
2018-06-24 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەو کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی توركیا لە زیندانه‌وه‌ دەنگی خۆی دا، هاوسەرەکەشی دەڵێت دەنگدان زۆر شت دەگۆڕێت.

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش لە تویتەری تایبەتی خۆیدا پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە، ده‌ڵێت، ئێمەش دەنگی خۆمان لە زیندانەوە دا. هیوادارم هەموان بەشداری لە دەنگدانەکەدا بکەن و دەنگی خۆیان بۆ پاشەڕۆژی وڵات، بۆ دیموکراسی بدەن. هیوادارم دەنگدانەکە لە کەشێکی ئارام و ئاشتیدا کۆتایی پێبێت. لەو بڕوایەدام ئەنجامێکی زۆر باش دەبینین.

هاوکات باشاک دمیرتاش هاوسەری سەلاحەدین دمیرتاش لە پاش ئەوەی کە دەنگی خۆی دا گوتی " ئێستا ئەو دەرفەتەمان هەیە کە کۆتایی بە ناڕەوایی و کارە نایاساییەکان بهێنین کە بۆ چەندین ساڵە لەگەڵیا دەژین.

وتیشی، پێویستە گەلەکانمان بێن و بە زووترین کات دەنگی خۆیان بدەن بۆ گەیشتن بە دیموکراسی، ئاشتی، ئازادی و هەستی برایەتی. نابێت بیرمان بچێت دەنگ دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت. پێویستە بێین و دەنگ بدەین. هیوادارم ڕۆژی باشترمان لە بەردەم بێت".





ئەم هەواڵە 2131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad