English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆی گۆڵه‌كان..ژاپۆن و سەنیگال یەکسانبوون
2018-06-24 [04:11 AM]

ZNA- ھەولێر


لەیارییەکی تری مۆندیالی ٢٠١٨دا و لە رکابەرییەکانی گروپی ھەشتەمدا، ھەڵبژاردەی سەنیگال و ژاپۆن  لە یاریگای ئیکاتیرنبێرگ رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە ئەنجامدا ھەردوو ھەڵبژاردە یەکسان بوون بە ٢ گۆڵ بۆ ھەردوو لا.

لە گێمی یەکەم و لە خولەکی ١١ سادیۆ مانی گۆڵێکی بۆ سەنیگال تۆمارکرد، بەڵام ژاپۆنیەکان توانیان لە خولەکی ٣٤  لە لایەن یاریزان تاکاشی ئینوی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.

لە گێمی دووەمی یاریەکە سەنیگال دیسان دەستپێشخەربوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و  لە خولەکی ٧١ بە گۆلی موسا واگی پێشکەوت، بەڵام ژاپۆنیەکان دوای حەوت خولەک وەڵامیان دایەوە و لە خولەکی ٧٨ لە رێگەی ھۆنداوە ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.

بەم یەکسانبوونە ژاپۆن بە ٤ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و سەنیگالیش بە ھەمان خاڵ لە پلەی دووەم دێت و کۆڵۆمبیاو پۆڵەنداش ھیچ خاڵێکیان نیە.
 





ئەم هەواڵە 10963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad