English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەرێکی کورد داوای دەست‌لەکارکێشانەوەی جێگری سەرۆک‌کۆمار دەکات
رسول خزری، نوێنەری پیراشار و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران
2018-06-24 [05:17 AM]

​ZNA - هەولێر


نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت:  جێگری سەرۆك كۆمار با دەست لە پۆستەكەی ھەلگرێت.

رەسووڵ خزری نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمانی ئێران بە توندی رەخنە لە ئیسحاق جەھانگیری جێگری سەرۆك كۆماری ئێران گرت و دەلێ كاتیەتی لەپۆستەكەی بكشێتەوە و سەرۆك كۆمار خۆی بەشداری كۆبوونەوەكان بكات بۆ ئاگادار بوون و كۆنترۆڵ كردنی دۆخی ئابووری ئێران.

بە وتەی خزری حکومەت توانای كۆنترۆڵ كردنی نرخی دۆلار لە بازارەكانی لەدەست داوە ودەشڵێ سەرۆك كۆمار بەجێگەی سەردانیكردنی شوێنە گەشتیاریەكان سەردانی ئەو ناوچانە بكات كە كێشەی زۆرن و ھەوڵ بۆ چارەسەر كردن و گوێبیست بوونی كێشەی خەڵك بدات.

ئەو وتانەی خزری لەكاتێكدایە كە ئێران لەوپەری خراپی قەیرانی دارایی دایە بەتایبەت لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی و گەرانەوەی گەمارۆكان و بابەتەكەش بە ئاشكرا لەلایەن بەرپرسانی ئەو ولاتەوە ئاماژەی پێدەدرێ.

 

 





ئەم هەواڵە 4087جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad