English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی تەماتە لە بەیانیاندا چییە
2018-06-25 [04:55 AM]

هەولێر _ ZNA



له‌ توێژینه‌وه‌ نوێكاندا ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كووپ شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌ له‌ به‌یانیاندا و به‌شێوازێكی رۆژانه‌ چه‌ندان سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ڤیتامینه‌كانی ناوی و ماده‌ خۆراكییه‌كانی كه‌ لێی پێكهاتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "steptohealth" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌ ده‌كات له‌ به‌یانیاندا و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌ نوێكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌ چه‌ندان سوودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت و یارمه‌تی ده‌دات له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامینه‌كان له‌باو پێكهاته‌یدا، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ به‌شێوازێكی رۆژانه‌ و له‌ به‌یانیاندا ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:

یه‌كه‌م – رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌ له‌ به‌یانیاندا جه‌سته‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت: سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ كێشت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ یارمه‌تیت ده‌دات له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانیش وه‌ك نه‌خۆشیی شیرپه‌نجه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر دژه‌ ئۆكسانه‌كان و ڤیتامین E له‌ناو پێكهاته‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌دا.

دووه‌م – خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌ قه‌بزی ناهێڵێت: یه‌كێكی تر له‌ سووده‌كانی شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ قه‌بزی رزگارتان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ ڕیشاڵییه‌كان كه‌ وا له‌ جه‌سته‌ ده‌كه‌ن بتوانێت قه‌بزی كه‌م بكاته‌وه‌، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تووشی قه‌بزی بوون رۆژانه‌ كووپێك له‌م شه‌ربه‌ته‌ بخۆنه‌وه‌.
 





ئەم هەواڵە 8719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad