English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆزێف ڤۆتێل: بۆ پاراستنی ئارامی ناوچە جێ ناکۆکەکان پێویستە پێشمەرگە بگەرێتەوە
2018-06-25 [06:05 AM]

ZNA- ھەولێر


جۆزێڤ ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، داعش هێشتا مەترسی ماوە و بەتایبەتیش لە ناوچە جێناکۆکەکان هێرشی مەترسیدار ئەنجامدەدات، ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا کاردەکات بۆ ئەوەی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان پێکەوە ئارامی ئەو ناوچانە بپارێزن.

جەنەراڵ جۆزێڤ ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گوتی: "پێشمەرگە یەکێکە لە هاوبەشە سەرەکییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەوان و هێزە عێراقییەکان رۆڵی باڵایان هەبوو لە ئازادکردنی چەندین ناوچە لەدەستی داعش، بەڵام هێشتا داعش چالاکە بۆیە پێویستە ئێمە وەك هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق هاوئاهەنگیمان بەردەوام هەبێت".

گوتیشی: "پێویستە حکوومەتی عێراق و پێشمەرگە، لە ناوچە جێناکۆکەکان پێکەوە کار بکەن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببنەوە، ئەوکات ئێمەش وەك هاوپەیمانان ئەوپەڕی یارمەتییان دەدەین".

پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان نەماوە و ناوە ناوە داعش هێرش دەکاتە سەر خەڵکی ئەو ناوچانە، بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکاش دەڵێت کار بۆ ئەوە دەکەین پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان پێکەوە ئارامی ئەو ناوچانە بپارێزن.

جەنەراڵ واڵتەر پیات، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە كوردستان24 گوت: "داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان چالاکە ئێمە هەوڵدەدەین، كە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنیان هەبێت، ئێمەش کار بۆ ئەوە دەکەین کە ئەوە دروستبکەین تا دوژمنە هاوبەشەکەمان لەناو ببەین"





ئەم هەواڵە 5305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad