English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی ئەفسەرێکی پێشمەرگە و پاسەوانەکەی دەکوژرێن 
2018-06-25 [06:14 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی نەقیبێکی پێشمەرگە و پاسەوانێکی کوژران.


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی  رایگەیاند: "کاژێر ٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥-٦-٢٠١٨، لە گەڕەکی تاسڵوجەی سلێمانی بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نەقیبێکی پێشمەرگە و پاسەوانێکی کوژران".

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، تاوەکو ئێستا بکوژی رووداوەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە. 

ھەروەھا رۆژی یەکشەممە ٢٤-٦-٢٠١٨، لە سەنتەری داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشەلێکراوی سلێمانی، کچێکی تەمەن ٢٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

تاوەکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان نەتوانراوە دیاردەی ھەڵگرتنی چەکی بێموڵەت بەتەواوی بنبڕبربکرێت. لە شارەکانی کوردستان بازاڕی کڕین و فرۆشتنی چەک ھەیە، ھەرچەندە بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکان بەبێ بوونی موڵەت نابێ  چەک بەھیچ کەسێک بفرۆشن، بەڵام دەگوترێت بەنھێنی چەک بەکەسانی بێ موڵەتیش دەفرۆشرێت.


سەرچاوە | رووداو
 





ئەم هەواڵە 10069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad