English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دایکێک و سێ کچ دەکوژرێن
2018-06-25 [07:12 AM]

ZNA- ھەولێر


شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی كارمه‌ندێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ دیاله‌ و 3 كه‌سی ئه‌و خێزانه‌ ده‌كوژن.

كاتژمێر 11 ی شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی "غه‌زوان مه‌جید عه‌بدولڵا" كه‌ كارمه‌ندی كۆمسیۆنه‌ له‌ دیاله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵكوتانه‌ دایكی ناو براو و 3 له‌ خوشكه‌كانی ده‌كوژن و دواتر به‌ ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.

شایه‌نی باسه‌ دیارده‌كانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر و كوشتن و دزی و تۆقاندن ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌ وه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ڕوو له‌ زیادبوونه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وه‌ری گیانی و مادییان به‌ركه‌وتووه‌ و هێزه‌ ئه‌منی و چه‌كداره‌كانی عێراقیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان له‌ ده‌ست داوه‌ و چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كانیش به‌ به‌رچاوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ و خه‌ڵكیان هه‌راسان كردووه‌.





ئەم هەواڵە 6001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad