ZNA- ھەولێر
خۆرخی سامپاولی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بڕیاریدا یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی لە یاری داھاتووی ھەڵبژاردەکەی دوور بخاتەوە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئەرژەنتین , سامپاولی بڕیاریداوە بۆ یاری داھاتووی لەبەرامبەر نەیجیریا یاریزان سێرجیۆ ئەگوێڕۆ لە پێکھاتەی سەرەکی تانگۆ دوور بخاتەوە .
لەھەواڵەکە ھاتووە، بەھۆی ناکۆکی نێوانیان لە دوای دۆڕانی ئەرژەنتین لەبەرامبەر کرواتیا , کێشە کەوتۆتە نێوان سامپاولی و ئەگوێڕۆ ، لەبەر ئەمە سامپاولی ئەگوێرۆی دوورخستەوە .
لە دوا یاری کۆمەڵەکان ئەرژەنتین دەبێت تەنھا سەرکەوتن بەدەست بھێنێت بەسەر نەیجیریا بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ قۆناغی داھاتوو.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 20206جار خوێندراوەتەوە |