ZNA-هەولێر
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی ده‌ربڕینی هه‌ندێ بیر‌و بۆچون و شرۆڤه له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ڕووداو كه له‌لایه‌ن ( د. ئاده‌م بێ‌دار ) پێشكه‌ش ده‌كرا له‌مانگی ره‌مه‌زان ، له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( یونس ڕاوی ) له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی تایبه‌ت به ئایین و شرۆڤه‌كردنی چه‌ند ده‌قێك له‌لایه‌ن ناوبراو ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی دروست كرد له‌نێوان ئه‌وانه‌ی دژی ڕاو بۆچونه‌كانی ناوبراو بون و ئه‌وانه‌شی پاڵپشتی یان كرد، ئه‌و بابه‌ته‌ش تا ئیستاش به‌رده‌وامه‌و هه‌ست ده‌كرێ به ئاڕاسته‌یه‌كی نادیار ده‌ڕوات و پێویسته به‌گفتوگۆو رێكاری یاسایی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت و په‌نا نه‌برێت بۆ هیچ كاردانه‌وه‌و رێكارێكی تری نه‌شیاوو نایاسایی و توندوتیژی و ناو زڕاندن و ڕێگه‌ش نه‌درێ بۆ هیچ مه‌رام و ئه‌جیندایه‌ك به‌كار بهێنرێت . وه لای خۆمان وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دوای به‌دوا داچونمان و خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتینه ئه‌و ڕایه : یه‌كه‌م : مرۆڤه‌كان ئازادن و به‌ئازادیش له‌دایك ده‌بن و ئازادیشن له په‌یڕه‌و كردنی هه‌ر ئایین و بیر‌و بۆچونێك و ده‌ر برینی ڕای خۆیان به‌و مه‌رجه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بێت و هێرش نه‌بێت بۆ سه‌ر ڕاو بیر‌و بۆچونیكی تر‌و رێزی ئایدیا‌و هه‌موو بیر‌و بۆچون و ئایینه‌كانی تر بگرێت و دوور بێت له‌هه‌ست برینداركردن. دووه‌م : له‌و كه‌یسه‌و بابه‌ته پێویسته هه‌ردوولای ناو بابه‌ته‌كه په‌نا بۆ دادگا‌و رێكاری یاسایی ببه‌ن له‌جیاتی هه‌ڵویستی كه‌سی و كاردانه‌وه‌ی تر كه خزمه‌ت بهدۆسیهكهو ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه ژیان و رێزگرتنی ئایینی ناكات ، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی مافی هه‌موو لایه‌ك. سێ یه‌م : پێویسته هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت هه‌وادارنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دوور بخه‌ن له‌هاندان و گه‌رم كردنی بابه‌ته‌كه و ناوزڕاندن به‌رامبه‌ر یهكترو به‌تایبه‌تی له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به ئاڕاسته بردنی بۆ ئاقارێكی تر كه دواتر كۆنترۆڵ كردنی زه‌حمه‌ت ده‌بێت . چواره‌م : داوا ده‌كه‌ین داواكاری گشتی رۆڵی خۆی ببینیت لهیهكلا كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه كه له‌ئیستادا ئاڕاسته‌یان كراوه دور له عاتیفه‌و كاریگه‌ری هیچ لایه‌ك له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ _ هه‌رێمی كوردستان حوزه‌یرانی _ 2018
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad