English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئیسڕائیل ده‌كات
2018-06-25 [08:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شازادە ولیام نەوەی شاژنی بەریتانیا بە مەبەستی سەردانێکی پێنج رۆژیی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە ئەممانی پایتەختی ئوردەن و  لەلایەن حوسێن عەبدوڵڵا جێگرەوەی پاشایەتی ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا و دواتریش بڕیارە بە سەردانێکی فەرمیی بڕواتە ئیسڕائیل.

دۆکی کامبریج کە جێگرەوەی پاشایەتیی بەریتانیایە، بەم سەردانەی لە ئیسڕائیل دەبێتە یەکەم ئەندامی بنەماڵەی پاشایەتیی بەریتانیا کە بە سەردانی فەرمی دەچێتە ئیسڕائیل، ھەرچەندە کە زۆرێک لە ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتیی لە سەردانە تایبەتییەکانی خۆیاندا سەردانی ئەم وڵاتەیان کردووە.

بڕیارە شازادە ولیام لەم سەردانەدا بۆ ئیسڕائیل دیدار لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل و مەحمود عەبباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیی ئەنجامبدات.

ئەم سەردانە ھاوکاتیشە لەگەڵ حەفتایەمین ساڵیادی دامەزرانی وڵاتی ئیسڕائیل و شازادە بەنیازە سەردانی مۆنۆمێنتی جیھانیی قوربانییانی ھۆڵۆکۆست بکات و بە دانانی تاجە گوڵینە رێزی خۆی بنوێنێت.

دەوترێ ئەم سەردانەی شازادە ولیام دەبێتە ھۆی چارەسەری سست بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و بەریتانیا کە پێشووتر لەندەن سەبارەت بە فەڵەستین ھەڵوێستی لایەنگیرانەی ھەبووە.

سەرچاوە / بی بی سی





ئەم هەواڵە 4567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad