English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە شەڕی موسڵمان و کریستیانەکانی نایجیریا ٨٦ کەس کوژران
2018-06-25 [08:16 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی شەڕی نێوان جووتیارانی کریستیان و ئاژەڵدارانی موسڵمان لە نایجیریا ٨٦ کەس کوژران.

سەرۆکایەتی نایجیریا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە چەند شوێنێکی نێوەڕاستی ھەرێمی پلاتیۆ شەڕ لە نێوان جووتیارانی کریستیان و ئاژەڵداران کە زۆربەیان موسڵمانن روویدا و بەھۆیەوە ٨٦ کەس کوژران:.

محەممەد بوھاری، سەرۆکی نایجیریا داوای کرد بەپەلە رەوشی ئەو ناوچەیە ئارام بکرێتەوە و ھێزی رەوانەی ناوچەکە کرد.

ھەرچەندە حکومەتی نایجیریا ئاماری کوژراوانی شەڕی نێوان موسڵمانان و کریستیانی ھەرێمەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ماتیاس  تیۆپێڤ، گوتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی پلاتیۆی نایجیریا رایگەیاند: "٨٦ کەس لە ھەردوولا کوژراون و ٥٠ خانووش رووخێندراون".

ھاوکات حاکمی ھەرێمەکە  قەدەخەی ھاتووچۆی لەو ناوچەیە بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر راگەیاند، داواشی لە خەڵک کرد ئارام بن و کێشەکان چارەسەر دەکەن.





ئەم هەواڵە 4756جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad